بەهۆی بۆردومانی توركیاوە ژنێك گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا، لە گوندی بۆكریسكان لە بناری قەندیل، ژنێك گیانیلەدەستدا و پیاوێكیش بەسەختی بریندار بوو.

دڵشێر ئیبراهیم هاوسەرۆكی شارەوانی بناری قەندیل رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا، لە گوندی بۆكریسكانی بناری قەندیل ژنێك بەسەختی برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها پیاوێكیش بەناوی میرزا ئیبراهیم تەمەن 60 ساڵ بەسەختی بریندار بووە، بەمەبەستی وەگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە كراوە.

وتیشی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا ناو گوندی بۆكریسكانی لە بناری قەندیل كردووەتە ئامانج، جگە لە زیانی گیانی زیانی ماددیشی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەو بۆردومانەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەوە دووەمینجارە گوندی بۆكریسكان بەبیانوی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لەلایەن توركیاوە كراوەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا