وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئێران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، “فوئاد حسێن چاوی بە ئەمیر عەبدولـلەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کەوتووە”.

پێشتریش ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی سەردانی ئێران بکات و لەوێ چاوی بە گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا