عێراق و ئازەربایجان دۆخی سیاسی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ناڵیۆزی ئاوزەربایجان، بارودۆخی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

قاسم ئەلئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان لە بەغدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

نوسینگەی ئەلئەعرەجی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە نوسینگەکەی خۆی پێشوازی لە، نەسیر مەمدوف باڵیۆزی ئازەربایجان کرد لە بەغدا، لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگیان کرد دەربارەی دۆخی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکەدا، هەروەها پەیوەندی و هەماهەنگیەکانی نێوانیان و بەرژوەندی خەڵک.

هەر بەپێی ڕاگەیندراوەکە، هەردوو باسیان لە گەشەسەندنەکانی پەیوەندیەکانیان کرد لە بواری گەشتیاری نێوانیان، بە تایبەت گەشتیاری ئایینی، لەگەڵ ڕەوشی عێراقیەکان و ئەرکەکانی خوێندنیان لە ئازەربایجان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا