ترامپ بەربەستی نوێ بۆ بایدن دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس:
لەكاتێكدا جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان، خۆی ئامادە دەكات بۆ چوونە ناو كۆشكی سپی لەدوای سەركەوتنی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەفتەی ڕابردووی ئەمریكا، بەڵام دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكاو كاندیدی كۆمارییەكان ئامادەنییە ئاڵای سپی هەڵبكات‌و دەیەوێت رێكاری نوێ‌ لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگرێتە بەر.

كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ دەستیان بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەچەند ویلایەتێك كردووەو چاوەڕێی بڕیاری دادگای ویلایەتەكانن.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، لەئێستادا بڕیاردراوە دەنگی ویلایەتی جۆرجیا لەباكووری ئەمریكا بەدەست ئەژماربكرێتەوە، ئەمە جگە لەبردنەوەی ویلایەتی ئالاسكا لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە.

هاوكات ئیدارەی دۆناڵد ترامپ‌و تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەیانەوێت لەویلایەتەكانی پەنسلفانیاو چەند ویلایەتێكی تریش سكاڵا تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی دەنگەكان ئەژماربكرێتەوە.

ترامپ پێشتر رایگەیاندبوو، كە ئەو براوەی هەڵبژاردنەوەی هەفتەی داهاتووش گەلی ئەمریكا لەو بارەوە سوپرایزی گەورە دەبینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا