پۆڵه‌تیك پرێس:
نوسینگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی ڕاپه‌ڕین و كرده‌وه‌ی چه‌كداریی له واشنتۆن و 50 شاری دیكه‌ی ئه‌مریكا له‌ئارادایه.
تۆڕی هه‌واڵی ئێن بی سی ئه‌مریكی به پشتبه‌ستن به‌زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئێف بی ئای بڵاویكرده‌وه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چه‌كدار خواستنی خۆیان بۆ گه‌شتكردن بۆ واشنتۆن-ی پایته‌ختی ئه‌مریكا نیشانداوه.
ئێف بی ئای هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، دورخستنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ی، هانی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌دات كرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌ڕۆژی 16ـی ئه‌م مانگه له واشنتۆن و 50 شاری دیكه‌ی سه‌ر به پایته‌ختی ئه‌مریكا ئه‌نجامبده‌ن.
ئارۆن كاترسكی، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ئه‌و چه‌كدارانه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر “دادگا حكومی، لۆكاڵی و فیدراڵییه‌كان و دامه‌زراوه ئیدارییه‌كان”یان كردوه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه.
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێك كه له‌ڕۆژی سوێندخواردنی جۆ بایدن، وه‌ك 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕووبدات، جه‌نه‌ڕاڵ دانیاڵ هۆكانسۆن، فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی نیشتمانیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 15 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌واشنتۆن ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.