پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 85 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دڵەڕاوکێیانەی بەهۆی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکیی لە ئەمریکا دروستبوون.