پۆڵەتیك پرێس
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێتی سوورە لەسەر رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدا.
هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاندوە، یەكێتی لە پێناو دابینكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم سور دەبێت لەسەر رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە ئێستاداو بەهۆی رێككنەكەوتنی هەرێم و بەغداوە، قەیرانی دارایی لە هەرێم بەردەوامی هەیەو بەوهۆیەشەوە حكومەت توانای دابینكردنی دابەشكردنی مووچەی نییەو لەمساڵدا تەنها دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دابەشكردووە.