کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفاکازمی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی گشتی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران هەروەها دانوستان لەسەر خشتەی کارەکان دەکات.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، کە پێویستە هەموو پێداویستی و ئامرازەکان بۆ پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکان دابین بکرێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هەروەها، تواناکانیان پەرەی پێدرێت و ڕاهێنانی زیاتر بکەن.

سەرۆک وەزیران جەختی لەوەش کردەوە، عێراق بە بەرەنگارییەکی زۆردا تێپەڕ دەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەی حکومەت تەمەنێکی کەمی ماوە، توانیویەتی ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێبکات، لەگەڵ گۆرانکاری و پێشهاتە هەرێمی و ناوخۆییەکان مامەڵە بکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە پۆلیس و هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی حەشد و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەموو هێزە چەکدارە نەتەوەییەکان، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی حەشارگەکانی داعش و تیرۆرستان و لە ناوبردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا