کەشناسی عێراق: باران بارین دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی نیسان، دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی 5ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سەرتاسەری وڵات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ڕۆژی شەممە ئاسمان هەور دەبێت، هەروەها بارانێکی کەم لە ناوچەکانی باکوور دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە بەگشتی ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ باران بارین، کە لەوانەیە خێرایی با زیادبکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن، هەروەها ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باکوور باران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا