ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و دەنگ لەسەر پشتگیریکردنی تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات.

بەپێی ئاگادارییەک کە واژۆی ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ژمارە 64 بەشێوەی نائاسایی ئەنجامدەدات.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر پشتگیرکردنی تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا