سوودانی سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە و داوای لێبوردن لە سەرۆکەکەی دەکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەس سەردانێکی فەرمی بەمەبەستی بەشداریکرد لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان سەردانی ئیمارات بکات، بەڵام بەهۆکاری نادیار سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای لێبوردنی نارد بۆ سەرۆکی ئیمارات.

سوودانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی  سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان کردبوو، داوای لێبوردنی خۆی پێشکەش کردبوو هەروەها رایگەیاندبوو کە “تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبری ئەو و وەک نوێنەری فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگاتە ئیمارات”.

لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان، بۆنەیەکی ساڵانەیە و لە دووبەی بەڕێوەدەچێت کە تێیدا سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتانی ناوچەیی و جیهانی، گفتوگۆ و کۆبوونەوە دەکەن بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و سەرنجخستنەسەر پلانی وڵاتان بۆ داهاتوو و پەرەپێدانی تەکنەلۆجیا و چەندین بابەتی دیکە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا