لەرێی جێگیركردنی نرخی دۆلار هەوڵی سەقامگیری بازاڕ دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیاریكردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بودجەدا بۆ ماوەی سێ ساڵە، هەر گۆڕانكارییەكیش لە بەهاكەیدا پێویستی بە رەزامەندی پەرلەمانی عێراق دەبێت، سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندیی عێراق دەڵێت، لە رێگەی دیاریكردنی بەهای فەرمیی دۆلار لە بودجەدا هەوڵدەدەن بۆشایی نێوان بەهای فەرمی و بازاڕی دۆلار نەهێڵن.

پەرلەمانی عێراق لە 8ی حوزەیرانی 2023، مادەیەكی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی پەسەند كرد، كە تێیدا بەهای فەرمیی یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 1300 دیناری عێراقی جێگیر كراوە.

رۆژی 9ی شوباتی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەی بانكی ناوەندی پەسەندكرد بۆ بەهای فەرمی دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەشێوەیەك كە بانكی ناوەندی دۆلارێك بە 1300 دینار لە وەزارەتی دارایی بكڕێتەوە، بە 1310 بە بانكەكانی بفرۆشرێتەوە، بانكەكان بە 1320 دینار بیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان و بازرگانان.

هەرچەندە بانكەكان یەك دۆلار بە 1320 دینار بە هاووڵاتییان و بازرگانان دەفرۆشن، بەڵام بەهاكەی لە بازاڕەكاندا لە سەرووی 1450 دینارەوەیە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، دیاریكردنی بەهای یەك دۆلار بەرامبەر 1300 دینار لەسەر پێشنیازی ئەوان بووە و دەیانەوێت لە رێگەیەوە سەقامگیریی بگەڕێتەوە بۆ بەهای دینار و كۆتایی بەو بۆشاییە بهێنن كە لەنێوان بەهای فەرمی دۆلار و ئەو بەهایەی كە لە بازاڕدا مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیەی بانكی ناوەندی وتی: دیاریكردنی بەهای فەرمی بەرامبەر بە دۆلار وادەكات كە كۆمپانیاكان دڵنیا ببن لەوەی بەهاكەكەی گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا