ئاوات جەناب نوری: بەپێی ئینفاقی فیعلی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق لە 5٪ کەمترە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی یەک شەممە 17_9_2023 ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە مارک سترۆ کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێرو شاندێکی یاوەری.

لە دیدارێکدا وەزیری دارایی پیرۆزبایی دەست بەکاربونی لە کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کردو هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست، هاوکات کورتەیەکی لەسەر دەرئەنجامی سەردانی هەفتەی ڕابردوی شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغداد خستەروو ڕایگەیاند؛ کە ئامانجی سەرەکیان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فارمانبەران بووەو دابەشکردنی هاوشێوەی شارەکانی تری عێراق لە کاتی خۆیدا.

وتیشی زۆربەی هێزە سیاسیەکانی عێراق هاوڕابوون کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە کێشەی سیاسی نەکرێت ئەوەش بەهەموار کردنەوەی بەشێک لە بڕگە و مادەکانی یاسای بودجە دەکرێت و دەرکردنی مووچە لە خەرجی فیعلی مانگانە.

لای خۆشیەوە کونسوڵی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بەو پەیوەندی و هەماهەنگیە دەربڕی کە بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو لە نێوان وەزارەتی دارایی و کونسوڵخانەکەیان هەبووەو جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ تا پەیوەندیەکی تەندروست لە نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر بنەمای دەستوور هەبێت و جەختیشی کردەوە یەکڕیزی و تەبایی ناوماڵی کورد گرەنتی پاراستی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافەکانیەتی.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا ئاوات جەناب نووری ڕایگەیاند لەجێبەجێکردنی یاسای بودجەدا حکومەتی ناوەندی بەدوو پێوانە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات و لەبابەتی خەرجیدا خەرجیەکانی هەرێم لەگەڵ خەرجی پانزە پارێزگاکەی عێراق هەژمار ناکات و لە بابەتی داهاتی نانەوتیشدا کار بەیاسای ئیدارەدانی دارایی ناکات کە لە یاسای بودجەدا ئاماژەی پێکراوەو دەبێت لە 50٪ داهاتەکە بۆ هەرێم بێت بەڵام داوای لە 100 ٪ داهاتەکە دەکەن، هاوکات بە پێی ئینفاقی فیعلیش پشکی هەرێم ئەوەندە کەمکراوەتەوە کە لە 5٪ تێپەڕ ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا