کەشناسی: خۆڵ بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە25ی نیسان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 31پلەى سیلیزى

سلێمانی :28 پلەى سیلیزى

دهۆک : 31پلەى سیلیزى

کەرکوک : 36پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 32پلەى سیلیزى

زاخۆ : 31پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19پلەى سیلیزى

سۆران : 30پلەى سیلیزى

گەرمیان : 37پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا