ماوەی هەفتەیەکە هاونیشتیمانییەک لە هەولێر ونبووە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی هەفتەیەکە هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەولێر وون بووە و کەسوکارەکەی حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن لەوە کارئاسانیی پێویستیان بۆ نەکراوە بۆ دۆزینەوەی.

رۆژی دووشەممە 15ـی نیسانی 2024، کوڕێ یەکێک لە هاوڵاتییە وونبووەکە لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە پەیامنێری تۆڕی میدیایی پۆڵەتیک پرێس تێیدا ئامادەبوو باسی لەوەکرد، باوکی ئەو کەسێکی بەتەمەنە لە رۆژی 8ـی نیسانەوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.

هاوڵاتییە وونبووەکە دانیشتووی گوندی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێرە و بە ووتەی کەسوکارەکەی “نەخۆشی بیرچوونەوەی هەیە و قاچێکی نەشتەرگەریی بۆکراوە”.

هەروەها کەسوکارەکەی باس لەوەشدەکەن، لە یەکەم رۆژی ونبوونییەوە حکومەت و لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی جیدیی نەهاتۆتەسەرخەت بۆ هاریکارییکردنی ئەو خێزانە بۆ دۆزینەوەی باوکیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا