دادگای فیدراڵی عێراق وەرەقە کاریگەرەکەی دەستی موقتەدا سەدر و بارزانی سوتاند

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی سەرقاڵی دەستپێشخەرییەکانێتی بۆ ڕازیکردنی هێز و لایەنە جیاوازەکان و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و کۆکردنەوەیان، لەلایەکی دیکەش ڕەوتی سەدر چاوەڕێی شکستی چوارچێوەی هەماهەنگییە تا بتوانێت چەکە یاسایی و سیاسییەکانی لەدژی چوارچێوەی هەماهەنگی بەکاربهێنێت، وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەسەردەچێت و عێراق دەکەوێتە بۆشاییی یاساییەوە.

ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بابەتی پێکهێنانی حکومەتی فریاگوزاری ڕاگەیاند، ئەو وەرەقەیەی هاوپەیمانی سێقۆڵی بە سەرۆکایەتی ڕەوتی سەدر پشتیپێبەستووە، تا لەو کاتەدا بەکاریبهێنێت کە هەوڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ شکستدەهێنێت.. بەڵام دادگای فیدراڵی عێراق وەرەقەکەی دەستی سەدر و هاوپەیمانەکانی کە حەلبووسی و بارزانین سوتاند.

 

بەهۆی پێداگریی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەمڕۆوە عێراق دەکەوێتە ناو قەیرانێکی گەورەی دەستوورییەوە

 

لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە کە نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا بەڕێوەچوو، عێراق لە قەیرانێکی سیاسی خنکێنەردا دەژی، هەر بەهۆی پێداگریی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەمڕۆوە عێراق دەکەوێتە ناو قەیرانێکی گەورەی دەستوورییەوە… ئەویش هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمارە لەو ماوەیەی دەستوور دیاریکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وادەی دیاریکراو بۆ دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تەواودەبێت و تا ئێستاش سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستپێشخەری ڕانەگەیاندووە بۆ بەستنی ئەم دانیشتنە و بانگهێشتکردنی ئەندامانی پەرلەمان.

هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناچارییە و تا ئەوە ڕوونەدات حکومەتی نوێ پێکناهێنرێت، گەر ئەم دانیشتنەش ئەنجامنەدرێت، لە غیابی مادەیەکی یاسایی ڕوون و ئاشکرا بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخە، عێراق دەکەوێتە ناو بۆشایی دەستوورییەوە.

 

هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕێیتێناچێت و لە ئێستادا ناکرێت ڕووبدات

 

لەلایەکی دیکەوە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق بژاردەی پەنابردنەبەر پێکهێنانی حکومەتی فریاگوزاری بە دوور دەزانێت و دەڵێت، “دۆخی ئێستا ڕێگا نادات بە پێکهێنانی حکومەتی لەم جۆرە”…

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیشەوەی باسی لەوەکرد، “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕێیتێناچێت و لە ئێستادا ناکرێت ڕووبدات”، وتیشی، “پێمانوایە تەوافوقی سیاسی دەتوانێت ئەم قەیرانەی ئێستا یەکلایی بکاتەوە”.

بەگوێرەی ڕای چاودێران، لێدوانەکانی فایەق زێدان بەتایبەتی بابەتی پەیوەست بە حکومەتی فریاگوزاری، بەمانای شکستی ڕەوتی سەدر دێت، بەتایبەتی کە پێشتر بەو وەرەقەیە ڕکابەرانی لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەترساند.

چاودێران دەڵێن، “بەمدواییانە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەدوای ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە سیادە و پارتی شکستیانهێنا لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و کۆکردنەوەی دەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، تۆپەکەی خستە گۆڕەپانی چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئەو پڕۆسەی سیاسی ئێستای وڵات بگرێتەدەست”.

دەشڵێن، “کاتێک سەدر 40 ڕۆژی وەک دەرفەت دایە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات و پێکهێنانی حکومەت، بڕوای تەواوی بەوە بوو کە چوارچێوەی هەماهەنگی شکستدەهێنێت، دوابەدوای ئەوەش سەدر چەکە یاسایی و سیاسییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت، لەنێویشیاندا حکومەتی فریاگوزاری یان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

بەم بڕیارەی دادگای باڵای عێراق، سەدر یەکێک لە چەکەکانی لەدەستدەدات، بەگوێرەی دەقە دەستوورییەکان پێکهێنانی حکومەتی فریاگوزاری کاتێک دەبێت کە دۆخی جەنگ یان هەڕەشەی گەورەی ئەمنی لەئارادابێت، وەک ئەوەی لە ساڵی 2014 ڕوویدا کاتێک چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر وڵاتدا گرت، ئەم خاڵانەش لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراقدا یەکناگرنەوە.

 

پارتی و سەدر بەربەست بۆ دانانی سەرۆككۆمار دروست دەكەن كە پشكی یەكێتییە

 

هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چەندین هۆکار بۆ ئەمە هەیە لە دیارترینیان ئەوەیە کە سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕازینابن بەم بڕیارە و پێشتریش چەندین سەرکردەیان لەمبارەیەوە قسەی کردووە لەپێش هەمووشیانەوە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە وتبووی، “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕێیتێناچێت و ڕێگەی پێنادەین”…

پارتی و سەدرییەکان کە لە ڕێککەوتنەکەیاندا باسیان لە پاراستنی دەستوری عێراق دەکرد، ئێستا بە ئاشکرا دەستوور پێشێلدەکەن و ڕێگریدەکەن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و دانانی بەربەست بۆ کاندیدی یەکێتی، کە پۆستەکە ئیستیحقاقی ئەو حزبەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا