پەرلەمانتارێك: بودجە بووەتە یاساو هەموار ناكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دڵناییدا لەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ 2021 بووە بەیاساو هیچ هەموارێك بۆ مادەكانی ناكرێتەوە.

سەلیم هەمزە ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، پەرلەمان دەنگی لەسەر یاسای بودجەی گشتی 2021 دا و سەرۆكایەتی كۆماریش یاساكەی پەسەندكرد، بۆیە ناكرێت هەموار بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لێدوانی راگەیاندنی چەند بەرپرسێكی عێراق لەسەر گەڕانەوەی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان بۆ هەمواركردنەوەی مادەكانی نایاساییە، چونكە ئەو یاسایانەی كە لە پەرلەمانەوە دەنگیان لەسەر دراوە و رەزامەندی سەرۆكایەتی كۆماریان وەرگرتووە ناگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان.

وتەی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوەدێت هەفتەی رابردوو ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا تانەی لە شەش ماددەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 داو لەرێگەی دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە داوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا