گەریلا كوژرانی 10 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە 19 چالاكی گەریلاكاندا 10 سەربازی سوپای توركیا كوژران و شۆفڵێك لێیدرا و دوو سیستمی كامێرای حەراری تێكشكێندران.

ناوەندی راگەیاندن و چپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: هێزەكانمان كە نزیكەی شەش مانگە بە وزە و ورەیەكی زۆرەوە، گەریلاكانی مۆدێرنیتەی دیموكراتی پەیڕەو دەكەن لە هەموو ناوچەیەكدا هێرش دەكەنە سەر سوپای توركیا.

هەپەگە ڕونیكردووەتەوە، لە 19 چالاكی هێزەكانماندا بەلایەنی كەمەوە 10 سەربازی توركیا كوژراون و سەربازێك برینداربووە.

ئاشكراشیكردووە: شۆفڵێك لێیدرا و دوو سیستمی كامێرا و تەڵەیەكی مین تێكشكێندران، لە بەرامبەردا سوپای توركیا 14 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و 10 جار بە فڕۆكەی جەنگی و دەیان جار بە تۆپ و تانك و چەكی قورس بۆردومانی ناوچەكانی بەرخۆدانیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا