کەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و لە کەرکوک کەمترین بڕی باران باریوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسی هەرێم، لە سەرەتای ئەمساڵ تا ڕۆژی 2ی شوبات، بڕی 318.8 ملیمەتر باران لە پارێزگای سلێمانی باریوە.

هەر بەپێی ئەو نوسراوە، لە هەولێر 214.9 ملیمەتر و لە دهۆکیش 137.9 ملیمەتر باران باریوە و زۆرترین ڕێژەی بارانبارینیش لە هەڵەبجە بووە بە بڕی 348.3 ملیمەتر.

هاوکات، لەمساڵدا کەمترین ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوە کە 98.6 ملیمەتر بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا