كۆنترین پەرستگای عێراق “+ڤیدیۆ”

پۆڵەتیك پرێس:
كۆنترین پەرستگای عێراق دەكەوێتە ڕۆژئاوای شاری ناسرییە لە باشووری عێراق، كە بە پەرستگای ئۆر ناسراوە.

جگە لە ئۆر ئەو پەرستگایە بە زوقۆرا ناو دەبرێت‌و بەشەكانی هەزاران ساڵ لەمەوبەر دروستكراون‌و بە زۆری شێوەی پلەبەندی هەیە.

شارستانییە یەك لەدوای یەكەكان لە عێراقدا وەك سۆمەرییەكان، ئەكادییەكان ، ئاشوورو بابلییەكان، لە دروستكردنی ئۆر رۆڵیان هەبووەو بەپێی سەردەمە جیاوازەكان دەستكاری كراوە.

بەپێی ئەفسانەكانی سۆمەرییەكان ئەو پەرستگایە ئینیانای خواوەندی مانگی تێدابووە، كە وێنەكەشی لە بەشێك لەدیوانەكانی هەڵكۆڵراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا