پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە15ی تەمموز، لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ، هۆشداری دەدات لەبارەی فرۆشتنی سیمکارت و کردنەوەی جۆرێک هەژماری بانکی بۆ حەواڵەکردنی پارە.
لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ، سەرجەم دوکانی فرۆشتنی سیمکارت و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، فرۆشتنی سیمکارت بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەو کارە ئەنجامبدات سزادەدرێت.
ڕوونیکردەوە، لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ماوەیەکە گروپێک بەرامبەر بە برێک پارە کە بە هاوڵاتیانی دەدەن، سیمکارتیان بەناو دەکەن و هەژماری بانکییان بەناوەوە دەکەنەوە و لە دەرەوەی وڵات ئاڵوگۆڕی دراو بەو هەژمارەوە دەکرێت بەبێ ئەوەی هاوڵاتی ئاگاداربێت کە بەناویەوە حەواڵەی پارەیەکی زۆر کراوە.
جەختیکدەوە، لە ئەنجامی ئەو کارەدا ئەو هاوڵاتییە باجێکی زۆر دەچێتە سەر ناوی و هەر کاتێک کاری بە فەرمانگەیەکی حکومی بکەوێت بۆ ئاڵوگۆڕی موڵکێک یان نوێکردنەوەی مۆڵەتێک سەرجەم باجەکەی لێوەردەگیرێت کە رەنگە دەیان ملیۆن دینار بێت.