پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ستران عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌ڵێت، وه‌كو یه‌كێتى به هێزه‌وه خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردووه‌و له ئێستادا ناوى پاڵێوراوه‌كان و لیسته‌كه‌مان ئاماده‌یه‌و له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دروشم و به‌رنامه و ستراتیجى یه‌كێتى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.
ستران عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له به‌غدا به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى كاك بافڵ كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بوو، ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ى حكومه‌تى ئێستاى عێراقیان پێكهێناوه یه‌كێتى و پارتیش ئه‌ندامن له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به‌شدارى كۆبوونه‌وه ده‌وریه‌كان ده‌كه‌ن، جارى واهه‌یه كاك بافڵ خۆى ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان چاره‌نووسساز بن، جارى واش هه‌یه نوێنه‌رى یه‌كێتى به‌شدارى ده‌كات، هاوكات سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆمه‌ڵێك دیدارى تر‌ى هه‌بوو كه ئه‌و دیدارانه دیدارى ده‌ورى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانن، به‌شێكه له‌سیاسه‌تى یه‌كێتى كه به‌رده‌وام له به‌غدا ئاماده‌ییمان هه‌بێت و ئه‌و كێشانه‌ى كه هه‌یه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێت.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كان ستران عه‌بدوڵا وتى: وه‌كو كاك بافڵ رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدا باسى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كراوه، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكه یه‌كلایى بووه‌ته‌وه كه له كاتى خۆیدا ده‌كرێت كۆمسیۆن و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاته‌كه‌یان دیاریكردووه، هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ناو‌و لیستى خۆیان پێشكه‌شكردووه و ئاماده‌ى ئه‌م زه‌ماوه‌نده دیموكراسییه‌ن بۆیه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسى ئه‌و شتانه ناكرێت كه یه‌كلایى كراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عێراق، ستران عه‌بدوڵا وتى: پێم وانیه له‌وێش باسى هه‌ڵبژاردن كرابێت ره‌نگه له دیداره‌كاندا له‌گه‌ڵ نێرده دیبلۆماسییه‌كاندا باسى ئه‌وه كرابێت هه‌ڵبژاردنێكى رێك‌وپێك بچێت به‌ڕێوه ئه‌مه‌ش ویستى یه‌كێتییه، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ئه‌وانه‌ى باسكراون په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غداو پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمه كه ئه‌م بابه‌ته له هه‌موو وتاره‌كانى كاك بافڵدا جه‌ختى لێكراوه‌ته‌وه كه پرسى مووچه جیابكرێته‌وه له ململانێ سیاسییه‌كان و مووچه و قوتى خه‌ڵك هى ئه‌وه‌نیه به بارمته‌بگیرێت.
وتیشى: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ده‌كات و هێزى خۆى و پاڵێوۆراوه‌كانى و لیسته‌كه‌ى خۆى ئاماده‌كردووه، ره‌نگه له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا كۆبوونه‌وه بكرێت له‌سه‌ر به‌رنامه و دروشم و ستراتیجى یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.