پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات گەر بۆ کاری زۆر پێویست نییە نەچنە دەرەوە.
ئەمڕۆ هەینی سامان بەرزنجی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “تکایە ئەگەر زەرور نییە مەچنە دەرەوە ئەگەر لە دەرەوەش بوون ماسک ببەستن”.
دەشڵێت، “تۆز و خۆڵ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی کە (ڕەبوو) یان (حساسیە) یان (هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە) یان (نەخۆشی دڵ) یان هەیە”.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کردووە و ڕۆژی پێنجشەممەش تەندروستی هەولێر هۆشداری دایە هاووڵاتیان و داوایکردن نەچنە دەرەوە.