کەشتییەکی بەریتانی لەدەریای سوور نوقمبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشتی رۆبیماری بەریتانی دوای زیاتر لە 12 رۆژ لە پێکانی لەلایەن چەکدارە حوسییەکانی یەمەن لە گەروی بابولمەندەب نوقمی دەریای سوور بوو، کە هەزاران تۆن پەینی کیمیایی تێدایە و هۆشداری لە روودانی کارەساتێکی ژینگەیی دەدرێت بەهۆیەوە.

ئاژانسی هەواڵی سەبەئی یەمەن لە سەر زاری شانەی قەیرانەکان بڵاویکردووە، بەهۆی کاریگەرییەکانی با و شەپۆلەکانی دەریاوە، ئێوارەی دوێنێ هەینی کەشتیی رۆبیمار نقومی دەریابوو. شانەکە هۆشداریداوەو نیگەرانی خۆیی لە روودانی کارەساتێکی گەورەی ژینگەیی لە هەرێمە ئاوییەکانی یەمەن و دەریای سوور راگەیاندووە.

کەشتی رۆبیمار بە ئاڵای بلیز، کە خاوەندارێتییەکەی بۆ بەریتانیا دەگەڕێتەوە، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە گەروی بابولمەندەب لەلایەن حوسییەکانی یەمەن بە ئامانجگیراو تێکشکا، لەبارەی تیمی کەشتییەکە ئاژانسی رۆیتەر ئاشكرایکردووە، کە تیمەکانی کەشتی رۆبیمار لەلایەن کەشتییەکی دیکەی بازرگانی رزگارکراون.

هەروەها شەش رۆژ دوای پێکانی کەشتی رۆبیمار، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاندبوو، بەهۆی لێچوونی سووتەمەنی کەشتییەکەوە پانتاییەک بە رووبەری 29 کیلۆمەتر لە دەریای سوور پیسبووە، ئەمەش مەترسییەکی ژینگەییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا