دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەرەسدا دەگیرێت كە بەرواری بەكارهێنانی درێژكراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی درێژكردنەوەی بەرواری خواردن و بەكارهێنان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڕەكی مەلاداود دەست بەسەربڕێكی زۆر چەرەس- نۆكی برژاوی ئێرانیدا دەگرن.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: رۆژی دووشەممە، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی فێڵكردن لەهاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە تۆنێك و (350) كیلۆگرام نۆكی برژاوی هاوردەكراوی ئێرانیدا دەگرن كە ماوەی بەسەرچوە و بەگۆڕینی كارتۆنەكەی بەرواری بەكارهێنانی درێژكردوەتەوە.

ئەوەشهاتووە، بەپێی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی، دەستكاریكردنی لێبڵ و زانیاری خواردەمەنی و كاڵاوشمەك فێڵی بازرگانییە و یاسا سزای سەرپێچیكارانی دەدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە بۆ كۆگاكە دەست بەسەر (297) كارتۆنی بەتاڵی بەكارهاتودا گیراوە كە چەرەسەكەی ناوی كراوەتەوە ناو كارتۆنی نوێوە و لەبازاڕدا فرۆشراوە.

بەفەرمانی دادوەری دادگای یەكی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنەكەی دەرچوە و بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی چەرەسە دەست بەسەرگیراوەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا