وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرمانی هەموو پارێزگاکانی هەرێم و عێراق دابیندەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە لە بودجەی ئەمساڵ دەرمانی هەموو پارێزگاکانی هەرێم و عێراق لەلایەن کۆمپانیای گشتی دەرمانی عێراقی”کیمادیا”وە دابینبکرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەی ئەمساڵی 2023، لەلایەن کۆمپانیای گشتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی عێراق ناسراو بە کیمادیا، دەرمانی هەموو پارێزگاکانی هەرێم و عێراق بەرهەم دەهێنرێت، کە کۆمپانیانەکە پێشەنگی کارەکانی تایبەت کردووە بە دابینکردنی دەرمانی شێرپەنجە.

ئاماژەی بەوەکرد، بودجەی ساڵی 2023 یەکێکە لە باشترین بودجەکان و ئەوان وەک وەزارەتی تەندروستی پێشەنگی کارەکانیان لەو پڕۆژە یاسایە تایبەتکردووە بە دەرمانەکانی شێرپەنجە و باری لەناکاو و سڕکردن.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ هەرێم، بەمەبەستی سنووردارکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم ئامڕازی دابینکردنی دەرمان بۆ سەرجەم عێراق و پارێزگاکانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا