کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە7ی کانونی دووەم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵی دەستیپێکرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستەکانی نەوت دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ 6ی کانوونی دووەمی 2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامێتی کەمال محەممەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی و محەممەد شاکر راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، سەردانی بەغدایان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی هەرێم لەبەغدا پرسی هەمواری یاسای بودجە، چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و یاسای نەوت و گاز و چارەسەکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێدەکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا