راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە دەربارەی تەقەكانی ئەم ئێوارەیە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە، رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بووەتەوە و كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایشی بریندار كردووە.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگانی سلێمانیدا هاتووە، كاتژمێری 6 ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ19_12_2021 لە كاتێكدا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی هەوڵیاندا كە تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر، كە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكرد، دەستگیربكەن، لە ئەنجامدا رووبەرووی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بویەوە و بوەهۆی برینداركردنی یەكێك لە كارمەندانی ئاسایشی سلێمانی.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانییان بە زووترین كات كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا