پەرلەمانتارێک و خێزانەکەی ژەهر خوارد کران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند، یەکێک لە کاندیدە سەربەخۆکان کە دەبێتە پەرلەمانتاری نوێی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ خێزان ومنداڵەکانی ژەهر خوارد کراون.

بەپێی سەرچاوەکان یاسر حوسەینی، پەرلەمانتاری نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی 2021، وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بەشداری کردبوو، لە ئێستادا لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی ژەهر خوارد کراون و تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاماژەیان بەوەشدا، بەهۆی ژەهرەکەوە یەکێک لە منداڵەکانی حوسەینی گیانی لەدەست داوە، خێزان و منداڵەکانی دیکەسی باری تەندروستیان ناجێگیرە.

حوسەینی دەنگی پێویستی بەدەست هێناوە لە پارێزگای بابل، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تا ئێستا بارودۆخ جێگیر نیەو زۆربەیان ژیانیان مەترسی لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا