ئەمریکا کازمی کردەئامانج تا بە بەردێک دوو چۆلەکە بپێکێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێکۆڵینەوەکان ناڕوون و گوماناوین لەبارەی رووداوی کردنەئامانجی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سیستمی بەرگری موشەکی سی ڕامی ئەمریکی کە ئەو درۆنانەی پشتگوێخست کە ماڵەکەی کازمیان کردەئامانج.

لەوبارەیەوە سالم عەبادی، ئەندامی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەوەی خستەڕوو، “کردنەئامانجی ماڵەکەی کازمی هیچ نییە جگە لە هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەو هێرش و توندوتیژیانەی رۆژی هەینی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ناڕازی کرا”.

لەلایەکی دیکەوە عادل مانع، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: دوور نییە ئەمریکا لەپشت ئەم هێرشەوە بووبێت بۆسەر ماڵەکەی کازمی، تا بەهۆیەوە گروپە چەکدارەکان تۆمەتبار بکات.

لایخۆیەوە عەبدولهادی موحان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “کردنەئامانجی ماڵی کازمی دوور نیە ئەمریکای لەپشتەوە بووبێت بە ئامانجی بەدەستهێنانەوەی دەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی یەکشەممەی رابردوو لەڕێی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ماڵی کازمی لە ناوچەی سەوز کرایەئامانج، جێی باسە مستەفا کازمی هیچ زیانێکی گیانی بەرنەکەوت، تەنیا ژمارەیەک لە پاسەوانانی ماڵەکەی بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا