وادەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان درێژکرایەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی عێراق، وادەی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانی بۆ ماوەی 5 رۆژ و تا رۆژی 5-3-2024 درێژکردەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکراوەتەوە کە دەکاتە 5ی مانگی ئازاری داهاتوو.
ئەو هاوڵاتییانەی لەدایکبووی ساڵی 2006 بۆ خوارەوەن، دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هاوڵاتییان پێویستە سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆماری دەنگدان بکەن لە خۆیانەوە و لەوێ کارمەندان “لەچەند خولەکێکی کەمدا ناو و زانیارییەکانت بەشێوەی بایۆمەتری تۆماردەکات”.

کۆمسیۆن دەڵێت رۆژانە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆ هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی دەنگدان بکەن لە شار و شارۆچکەکان و کۆتا وادە بۆ ناوتۆمارکردن، 5-3-2024ە.

تا ئێستا دوو جار رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە مەرسوومی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بۆ دەرکراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجام نەدراوە. کۆتا وادە بڕیاربوو 25ـی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. رۆژی 3ـی کانوونى دووەمى 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوى فەرمى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و ئاماژەى بەوەدا، ناتوانێت لەو وادەیە هەڵبژاردن بەڕێوەببات.

رۆژی سێشەممە 30-5-2023 دادگەی فیدراڵی کۆتایی بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی هێنا، کە پەرلەمان لە رۆژی 09-10-2022 تاوەکو 31-12-2023 تەمەنی خۆی درێژکردبووەوە، لەکاتێکدا 6-11-2022 خولەکە کۆتایی دەهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا