بەكرێدانی شۆستەی بەردەم بازاڕو دوكان‌و شوێنە گشتییەكان بیرۆكەی شارەوانییە

پۆڵەتیك پرێس:
بەكرێدانی شۆستەی بەردەم بازاڕو دوكان و شوێنە گشتییەكان بیرۆكەی شارەوانییەو تائێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەردەشت رەفیق وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بیرۆكەی بەكرێدانی شۆستەی بەردەم بازاڕودوكان‌و هەندێك لەشوێنە گشتییەكان بۆ كەمكردنەوەی زیادەڕەوییەكانە‌و سیمایەكی جوانیش دەبەخشێت ئەگەر ئەو شوێنانەی بەشێوەكی ناشارستانی كاری تێدا دەكرێت بكرێت بەكۆشك و دواتر بدرێتەوە بەهاووڵاتیان.

سەردەشت رەفیق راشیگەیاند، ئەگەر بیرۆكەی بەكرێدانی شۆستەكان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە داهاتەكەی بۆ شارەوانی نییە و دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لەهاووڵاتیان پابەندی رێنمایی تیمەكانی بەشی زیادەرەوی شارەوانی نابن و بەردەم لەرێگەی ئاستەنگ دروست دەكەن، بۆیە ئەوان پێیان باشە لەرێگەی دانانی كۆشك و فرۆشتنی بەشێوەی ئاشكرا بەهاووڵاتیان رێگری لەزیادەڕەوی و كاری نایاسایی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا