بڕیارێکی مەترسیداری بەشار ئەسەد بۆ کوردانی ڕۆژئاوا

پۆڵەتیک پرێس:
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بەڕێوەدەچێت و ڕۆژئاوای کوردستان-یش بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کردووە، نێردراوی پۆڵەتیک پرێس نوێترین زانیاریی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای 10 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر شۆڕشی سوریا، بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنی گشتی لە سوریا بەڕێوەدەچێت، مەجد مەجدۆ، نێردراوی پۆڵەتیک پرێس بۆ رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمریکییەکان بە پەیەدە-یان ڕاگەیاندووە بەشداریی لەو هەڵبژاردنەدا نەکەن و لە ناوچە کوردییەکان ڕێگەنەدرێت سندوقی دەنگدان دابنرێت”.

مەجد مەجدۆ باسی لەوەشکرد، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لەکاردانەوەی دانەنانی سندوقی دەنگدان لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڕەشەی ئەوەی کردووە “ئەو کوردانەی لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەت فەرمانبەرن و بەشداریی دەنگدان ناکەن، لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە و فەسڵدەکرێن”.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی لەسوریا لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئیدانەی بەڕێوەچوونی سەرکۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا-یان کرد و دەڵێن “هەڵبژاردنەکە نە پاکە و نە ئازاد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا