پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی دوو شەممەی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات.

لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقدا ھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پێکھێنانی لیژنەی شارەزایانی تایبەت بە دیاریکردنی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکان مرۆڤ دەدرێت.

هەروەها پرۆژەیاسای ھاندانی ئاڵگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سعودیە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، پرۆژە یاسای ھەمواری دووەمی یاسای تۆڕەکانی راگەیاندنی عێراقی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.

ھەروەک خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت، ھەر ھەمان رۆژ چەند پێشنیاز و پرۆژەی یاسایەکی تریش قسەیان لەسەر دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا