بەتۆمەتی بڕینەوەی زیاتر لە هەزار دار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو کەس دەردەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو کەس بەهۆی بڕینەوەی زیاتر لە هەزار دار لە گوندی ئاڵاسیاوی سەربە ناحیەی سیتەک فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی موقەدەم ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ، لە ئەنجامی پشکنین و گەڕانی تیمەکانیان لە چەند شوێنێکی گوندەکە، دەرکەوت دوو کەس هەستاون بە بڕینەوەی زیاتر لە هەزار دار.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو تۆمەتبارە سێ دۆنم زەوییان بە تەواوەتی لە دار پاککردووەتەوە، و بەتەنها یەکێکیان زیاد لە هەزار داری بڕیوەتەوە.

لە ئێستادا ئەو دوو کەسە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و بەپێی زانیارییەکان بەمەبەستی بازرگانیکردن بە زەوییەکان و فرۆشتنەوەی دارەکان ئەو کارەیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا