ئەحمەدی حاجی ڕەشید: یەکێک لە ڕێگاکانی ڕزگاربوون هەڵوەشانەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەوەی ئاگاداری کێشمەکێش و باڵانسی هێز و دەستوەردانی دەرەکی و بوونی بەرژەوەندیە ئابووری و کۆمەڵاتیەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق نەبێت زەحمەتە لەئاڵۆزی دۆخی سیاسی عێراق بگات، چ جای ئەوەی ڕێگە چارەی بۆ بدۆزێتەوە”.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکرد، “چەقبەستوییەکەی بەغدا بە چەند ڕێگایەک کۆتایی دێت، یەکەمیان هەڵوەشانەوەی هەردوو هاوپەیمانێتیەکەی (هاوپەیمانی رزگاری و هاوپەیمانیەتی خۆڕاگری + یەکێتی)یە چونکە هێزەکانی تر نەگەشتونەتە گرێدانی هاوپەیمانیەتی، بەڵکو تا ئێستا لەقۆناغی هاوهەڵوێستیدان”.

دەشڵێت، “دووەمیان ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بوونە لەلایەن هەریەک لەفراکسیۆنی سەدر و بەشێکی زۆر لەسەربەخۆکان و هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک لەگەڵ هەردوو هێزە ئیسلامیەکەی کوردستان و فراکسیۆنەکانی حەیدر عەبادی و حکمە و…هتد کە ژمارەیان لەنێوان (120-130) کورسی پەرلەمانی دەبێت”.

لە درێژەدا ئاماژە بەوەشدەکات، “سێیەم ڕێگا هەڵوەشانەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنە هەمیشەیەکان و هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە بەشێوەیەک داڕێژرێتەوە کە ئۆپۆزسیۆن بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت بەجوانی، لانیکەم کەسێکی هەبێت لەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سێ سەرۆکی لێژنەکانی (دارایی، دەستپاکی، مافی مرۆڤ) بەیاسا بۆی بچەسپێت.”

بەگوێرەی قسەکانی ئەحمەد حاجی ڕەشید، لە ئێستادا تەواوی هێزە سیاسیەکانی عێراق دابەش بوون بەسەر دوو بەرەی ناوخۆیی – هەرێمیی – نێودەوڵەتی کە بەویستی خۆیان بێت یان ناچار بووبن کەوتوونەتە ئەو بەرەیەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا