نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەم بابەتە 155 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە نرخی نەوتی برێنت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئێستا یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 63 دۆلارو 77 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

كۆتایی هەفتەی رابردو نرخی نەوت 65 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام رۆژی هەینی نزمبونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نزیك بوەوە لە 63 دۆلار.

سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناو گرتنەبەری رێكارەكان بوونەتە هۆكاری ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە نرخی نەوت سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینێت.

بەهۆی رێكارەكانەوە لە ئازاری رابردود نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ خوار 25 دۆلار دابەزی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک