50 بەڕێوەبەری كۆمپانیا بەهۆی مامەڵەنەكردن بە دینار دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێكخراو لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، 50 بەڕێوەبەری كۆمپانیا و فرۆشگاكان بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە بەڵێننامەی مامەڵەكردن بە دینار لە بری دۆلار دەستگیركراون.

حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێكخراو لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، كۆمپانیا و فرۆشگا بازرگانییەكان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل پابەندن بە پشتیوانیكردن لە دینار و راگرتنی فرۆشتن بە دۆلار و هاوڵاتیانیش ئەو جۆرە مامەڵەیە لە ژیانی رۆژانەیاندا پەیڕەو دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، 11 هەزار و 785 بەڵێننامە وەرگیراوە لە كۆمپانیاو شوێنە بازرگانیەكان كە دۆلار نەفرۆشن و پابەندبن بە فرۆشتنی دینار، دواتر لە سەرەتای مانگی (حوزەیران)ی رابردو قۆناغی دوەم بۆ بەدواداچونی ئەو كەسانەی كە پابەند نەبون بە بەڵێننامەكانەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵیاندا دەستیپێكرد، بەپێی ماددەكانی 306 و 240ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركران و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو كەسانەی دەستگیركراون گەیشتوەتە 50 كۆمپانیای سەرپێچیكار لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە لە ئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدان، هەروەها هەڵمەتەكانی پشكنین لەلایەن كارمەندانەوە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە ئەنجامدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا