وەزیری نەوتی عێراق: دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دیاریدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا بوومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ وەک پاساو بەکاردەهێنێت بۆ دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، لە دواین کۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئاشکرایکرد، نەوتی کەرکوک و هەرێمی کوردستان بەو ناوچانەدا تێدەپەڕێت، کە لە ئەمساڵدا ڕووبەڕووی بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات بونەتەوە و زیانی پێگەیاندون.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر ئەو هۆکارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕاگیراوە.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، چاوەڕێی هاتنی وەفدێکی تورکیان بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا