بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند، ئێمە یەک پەیاممان هەیە، ئەویش چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە.

ئەمڕۆ شەممە6ی نیسان، بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد،” ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین و دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت”.

دەقی پەیامەکە:

خۆتان ماندو مەکەن، هەڵوێستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت

ڕویشتنی ئێمە بۆ بەغداد لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێم و هاوڵاتیانی عيراق شتێکی نامۆ نییە و پێویست بە تەفسیرو فاڵگرتنەوەی ئێوە ناکات ، چونکە لەهەرێم بین یان لەبەغداد بەزمانی کوردی قسە بکەین یان بەزمانی عەرەبی، ئێمە یەک پەیاممان هەیە، ئەویش چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە ، بەڵام کاتێ ئێوە روودەکەنە بەغداد، هاوڵاتیان ناهەقیان نییە گومان لەسەر مەرامی سەردانەکانتان بکەن، چونکە لەهەولێر بەزمانی کوردی قسەیەک دەکەن و کە دەچنە بەغداد باوەشی گەرم و گوڕیان پێدا؟دەکەن و خۆتان بەعيراقی عەیارە بیست وچوار پیشان دەدەن !.

بۆیە هەرچی بڵێن، هەرچی بکەن، چەندە خۆتان ماندوبکەن، هەڵوێستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و حزبەکەی بەرامبەر بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت و ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین و دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت کە ماف و خواستی خەڵکی کوردستانە و بەهەڵبژاردن دەتوانین رێرەوی حوکمرانی لەهەرێم راستکەینەوە .

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا