كازمی: حکومەت سازش لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ناکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی لەدواین ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن کرد و رایگەیاند، حکومەت سازش لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ناکات هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمان لەوادەی خۆیدا دەكرێت و بەهیچ شێوەیەك دواناخرێت.

حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كۆبونەوەی ئەنجامداوەو تێیدا چەند بڕیارێكی دەركردووە.

وتەبێژی حكومەتی عێراق، راشیگەیاندووە، مستەفاكازمی دڵنیایی ئەوەی داوە كە بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردن دواناخرێت و لەو وادەی بۆی دیاریكراوە بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجوومەنی وەزیران دوای بانگهێشتكردنی بریكاری وەزارەتی كارەبا بڕیاریداوە لەسەر داڕشتنی یاسایەك بۆ هەمواری وەزارەتی كارەبا و گۆڕینی ناوەكەی بۆ “وەزارەتی كارەبا و وزەی نوێكراوە” دواتر ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمانی عێراق،هاوكات، لەكۆبوونەوەكەدا كازمی بڕیاریشی داوە لەسەر دامەزراندنی كۆمپانیایەكی گشتی بەناوی كۆمپانیای “گشتی بۆ دابەشكردنی كارەبای فوڕاتی ناوەڕاست”.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدانی گشتی ئامادەیەو 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەریش لەتۆمارەكەدا تۆمارکراون، ئەو دەنگدەرانەش لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان دەنگدەدەن، بە تێکڕاش ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان. لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت و لە ئێستاشدا 17 ملیۆن و 95 هەزار و 230 کارتی بایۆمەتری چاپ کراون.
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا