بەغدا پێش ئەنقەرە دەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس:
شاری بەغدای پایتەختی عێراق لەرووی گرانی بۆ ژیانكردن پێش شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كەوتووە.

راپۆرتێكی پێگەی “نۆمبیۆ” ئاشكرایكرد، كە ئاستی گرانی ژیان لەشاری بەغدا، پێش شاری ئەنقەرە كەوتووە، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییەی توركیای تێكەوتووە.

بەپێی راپۆرتەكە، ئاستی گرانی ژیان لەشاری ئەنقەرە بەرێژەی 30.06٪ لەدوای شاری بەغداوەیە، كە بۆ ژیانێكی ئاسایی لەبەغدا مانگانە پێویستت بە 419 هەزار بۆ 760 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام لەئەنقەرە 2944 لیرەی توركییە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، شاری ئەنقەرە لەریزبەندی 530 ئەوەش لەكۆی 579 پایتەختی وڵاتانی جیهان، كە یەكەم جارە لەمێژوودا ئاستی بژێوی لەو شارەی توركیا بۆ ئەو پلەیە دابەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا