قوباد تاڵەبانی دەستپێشخەریی شاری زیرەک لە سلێمانی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێشخەریی شاری زیرەک لە سلێمانی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و سلێمانی دەبێتە شارێکی زیرەک.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەدەستپێشخەرییەکدا یەکەمین چالاکی پلاتفۆرمی (SMARTSULI) سمارت سولی لەشاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

پلاتفۆڕمی سمارت سولی، دەستپێشخەرییەکی نوێی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شار لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان لەڕێگای بەیەکەوە کارکردن و چارەسەرە زیرەکەکان و داتا و تەکنەلۆجیای زیرەک و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیەکەوە کە سلێمانی دەکاتە شارێکی پێشەنگ لەداهێنان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە7ی کانونی دووەم، هاکاسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی (Smart suli city solutions Hakathon ) لەسلێمانی بەڕێوەبچێت، کەتێیدا چەندین تێبینی و پێشنیاز بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و داتا و زانیارییەکان و دەوڵەمەندترکردنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەخرێنەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا