په‌رله‌مانتارێكى كورد ده‌بێت توركیا و په‌كه‌كه‌ له‌هه‌رێم دوربخرێنه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت “پێویسته‌ هه‌رێم جه‌خت له‌ نه‌مانى په‌كه‌كه‌ و هێزى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم بكاته‌وه‌”.

پرسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ناو خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌ پرسێكى گرنگی ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی دوشه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگری توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا، دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه‌.

له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى توركیا، هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”رۆڵى هه‌رێم له‌م نێوه‌نده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناكرێت خاكى هه‌رێم بۆ دژایه‌تى توركیا به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام باسى بونى هێزه‌كانى توركیا نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر خاكى عێراق و هه‌رێم ئه‌ویش كه‌ بونیان نایاساییه‌، ئێمه‌ پێمانوایه‌ ده‌بێت گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ و هێزه‌كانى توركیا له‌خاكى عێراق و هه‌رێم نه‌مێنن”.

وتیشى، پێویسته‌ حكومه‌تى توركیا و عێراق به‌ دیالۆگ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام تائێستا ئاكپارتى قبوڵى ئه‌و دیالۆگه‌ى نییه‌ و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ى گرنگه‌ باسبكرێت بونى هێزه‌كانى توركیایه‌ له‌ناو خاكى عێراق كه‌ بنكه‌ و باره‌گایان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر توركیاش ئامانجى ده‌ركردنى په‌كه‌كه‌ بێت، كاتێك كه‌ په‌كه‌كه‌ رۆیشت ئایا توركیا ئاماده‌یه‌ هێزه‌كانى خۆى بكشێنێته‌و؟ ئه‌وه‌ش بۆته‌ پرسیار بۆ عێراقیه‌كان، به‌رده‌وام پێشێلكردنى سه‌روه‌ری عێراق و زیانگه‌یاندن به‌ موڵك و ماڵى جوتیاران و بۆته‌ بارێكى قورس به‌سه‌ر هه‌ر تاكێكه‌وه‌ به‌تایبه‌ت خه‌ڵكى هه‌رێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا