تورکیا چەکێکی مەترسیدار دژی عێراق بەکاردەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وسام تەمیمی، شارەزای بواری ئابووری هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی تورکیا پەنابباتەبەر کەمکردنەوەی پشکی عێراق لە ئاوەکانی دیجلە و فورات بە ئامانجی لەناوبردنی کشتوکاڵی عێراقی و ناچارکردنی بازرگانان بەوەی پەناببەنەبەر تورکیا بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

وسام تەمیمی رایگەیاند، “تورکیا دەیەوێت قەرەبووی زیانەکانی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار، بە لەناوبردنی کشتوکاڵی عێراق بکاتەوە، تا بازرگانانی عێراق بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاییەکان پەناببەنەبەر تورکیا، بۆ ئەم مەبەستەش پلانی کەمکردنەوەی پشکی عێراقی هەیە لە ئاوەکانی دیجلە و فورات”.

وتیشی: تورکیا بە هەموو رێگاکان هەوڵدەدات فشاربخاتەسەر وڵاتانی دراوسێ لەپێناو قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر دراوی وڵاتەکەی کەوتوون بەتایبەتی لەدوای ئەوەی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بێشوومار دابەزی.

باسی لەوەشکرد، “دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیاوە لەسەر رووباری دیجلە کە دوایین دانەیان بەنداوی جەزەرە بوو، بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر عێراق دادەنێت، تورکیا ئەم بەنداوانە وەک چەکێک بۆ کەمکردنەوەی ئاوی عێراق بەکاردەهێنێت، ئامانجیشی لەناوبردنی سامانی کشتوکاڵی و ماسییە، بەجۆرێک بازرگان ناچار دەکات پەنابباتەبەر هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکانی تورکیا.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “تورکیا ناتوانێت قەرەبووی زیانەکانی دابەزینی بەهای لیرە لەناوخۆی وڵات بکاتەوە، چونکە لە بازنەیەکی داخراودا ئەخولێتەوە، بۆیە لەجیاتی ئەوە پەنادەباتەبەر وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی ئەوانەی لەڕووی بازرگانییەوە پەیوەندی لەگەڵیان هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا