پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ساجد جاوید، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاند، گۆڕاوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە، هەڕەشەیە بۆسەر تەندروستیی گشتیی جیهان.
ساجد جاوید وتی: بەهۆی توانای بڵاوبوونەوەی و لاوازی کاریگەری ڤاکسینەکان دژی، ئەم گۆڕاوە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هەڕەشە بۆسەر تەندروستیی گشتیی.
باسی لەوەش کرد، “گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە B1.1.529 سەرچاوەی دڵەڕاوکێی نێودەوڵەتییە و ئەگەری هەیە لە دەرەوەی وڵاتانی ئەفریقاش بڵاوببێتەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرا و یەکەمین حاڵەتی توشبوونیش بەو گۆڕاوە لە بوتسوانا و هۆنگ کۆنگ تۆمارکرا.