لە سلێمانی گۆڕانكاری لە كاتەكانی بانگدان كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی گۆڕانكاری لە خشتەی كاتی بانگەكان كرا و سەرۆكی لیژنەی پێداچوونەوە بە خشتەی كاتی بانگەكان رایگەیاند، دوای پێداچوونەوە بە خشتەی كاتی بانگەكان ئەو گۆڕانكارییەمان كرد.

د. محەمەد عەبدوڵا، سەرۆكی لیژنەی پێداچوونەوە بە خشتەی كاتی ‏بانگەكان لە سنووری سلێمانی دەڵیت، نزیكەی 30 ساڵە ئەو خشتەی بانگدانە هەیە و هیچ ‏گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، هەندێك لە مامۆستایان بەتایبەت لە ‏رەمەزانی رابردوودا رەخنە ئەوەیان هەبوو كە زووتر بانگ دەدرێت. دوای ‏پێداچوونەوە بۆمان دەركەوت قسەكەیان راستە، بۆیە ئەو گۆڕانكارییانەمان ‏كرد.

ئاشكراشی كردووە، بەشێوەیەكی گشتی كاتی بانگدانی بەیانی ‌و عەسر زۆر ‏گۆڕاوە، بەیانی نزیكەی حەوت خولەك ‌و عەسریش نزیكەی 15 خولەك ‏درەنگتر بانگ دەدرێت، بۆ نوێژی نیوەڕۆ، ئێوارە ‌و خەوتنانیش نزیكەی ‏پێنج خولەك درەنگتر بانگ دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا