کۆنگرەی ئۆپیک لە عێراق بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، ساڵی داهاتوو کۆنگرەی دامەزراندنی رێکخراوەکە لە عێراق ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە گفتوگۆدایە بۆ دەستەبەرکردنی پێویستیە لۆجستییەکان و ئامادەکارییەکانی کۆنگرەکە.

لەوبارەیەوە محەمەد بارکیندۆ، ئەمینداری گشتی رێکخراوەکە وتی: عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو میوانداری شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئۆپیک دەکات.

باسی لەوەشکرد، “ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی و ویست و توانای بۆ میوانداریکردنی کۆنگرەی دامەزراندنەکە دەربڕیوە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە گفتوگۆدا دەبن بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم پێویستیە لۆجستییەکان و ئامادەکارییەکان، وتیشی: سەرەتای ساڵی 2022 لە عێراق چاومان پێتان دەکەوێت.

30ی حوزەیرانی رابردوو، ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، حکومەتی عێراق قایل بووە بە میوانداریکردنی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکە لە 30ی ئەیلول، بەڵام دواتر وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆنگرەکە دواخراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا