حكومه‌ت بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانووی داوه‌ به‌ڵام جێبه‌جێناكرێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەهۆی قەیرانی داراییەوە، پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان پێشنیازی كەمكردنەوەی نرخی كرێی خانو و باڵەخانەكانیان بە رێژەی 25% تاوەكو 35% بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، به‌ڵام تا ئێستا بڕیارەكە جێبەجێنەكراوە.

به‌رزان حامد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”لەسەرەتای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهه‌رێمی كوردستان، له‌ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌ك پێكهێندرا، به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمی چۆنیەتی لێخۆشبونی بەشێك یان هەموو كرێی خانو و دوكانەكان، حكومه‌تیش له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیاری خۆیدا، به‌ڵام بڕیارەكه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ بواری جێبەجێكردنەوە”.

وتیشی، “یاداشتێكمان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كرد كه‌ تیایدا هاتبوو، حكومەت خۆی لە كرێی ئەو موڵكانە خۆش ببێت یان كەمیبكاتەوە، كه‌ موڵكی حكومین، هه‌روه‌ها داوا لە خاوەن موڵكەكان بكرێت، كرێكانیان كەمبكەنەوە و لە بەرامبەریشدا حكومەت لە باجی ساڵانەی ئەوان كه‌مبكاته‌وه‌”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كارزان رەسوڵ، وتەبێژی كۆمەڵیی كرێنشینانی كوردستان ڕایگه‌یاند، “بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 520 هەزار كرێنشین بوونی هەیەو لە ژمارەشدا 96 هەزار كرێنشین لە كۆمەڵەی كرێنشینان ئەندامن، زۆترین رێژەی كرێنشینیش بەر پارێزگای سلێمانی دەكەوێت كه‌ 58 هه‌زارن.

به‌رزان حامد ده‌ڵێت حكومەت لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانو و موڵكه‌كان داوه‌، به‌ڵام نەچوه‌ته‌ بواری جێبەجێكردنه‌وه‌، بۆیه‌ جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان به‌دواداچون بۆ هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا