تاڵیبان بڕیارێکی نوێ بۆ ژنە پێشکەشکارەکانی ئەفغانستان دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان کە دەسەڵاتی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، بڕیارێکی نوێی دژبە ژنانی ئەفغانی دەرکرد.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی تاڵیبان، “چیتر ژنە پێشکەشکارەکانی ئەفغانستان بۆیان نییە بەبێ پەچە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان دەربکەون”.

هەر بەگوێرەی ئەو بڕیارانە، لەمەودوا دەبێت ژنە پێشکەشکارەکانی ئەفغانستان لەکاتی پێشکەشکاریدا تەنیا چاوەکانیان بەدەرەوە بێت و تەواوی دەموچاویان بشارنەوە.

لایخۆیەوە بەرپرسێکی حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاند، “چاومان بە بەرپرسانی ڕاگەیاندن لە ئەفغاستان کەوتووە و بەخۆشحاڵییەوە بەم بڕیارانەمان قایل بوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا